ناو: مشیر
ناوی باوک: حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1958
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (مشیر حەسەن عومەر)ە، ساڵی 1958 لە کۆیە لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارۆچکەیەدا تەواوکردووە، ساڵی 1978 لە خانەی مامۆستایانی #هەولێر# بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنێت و ساڵی 2016 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە گشتییەکانی کۆلێژی بنەڕەتی ئێوارانی #زانکۆی کۆیە# وەردەگرێت، دوای تەمەنێکی زۆر لە خزمەتکردن وەکوو مامۆستا، خانەنشین دەبێت. [1]