دەئەوجا وەرە، کڵاوی دانێ و سڵاوی لێبکە.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بۆ مەرامی تایبەتیی خۆیان کاری ناپەسەند و خراپ ئەنجامدەدەن، کاتێک ئاشکرا دەبن ڕووزەرد و پەشیمان دەبنەوە، بەکەڵکی ئەوە نایەن کە سڵاویشیان لێبکرێت، بۆ کارێکی دڵشکێن و ناپەسەند بەکاردێت کە لەناکاو ڕووبدات و خاوەنی ڕووزەرد ببێت. [1]