دڕیلەم چنینە
لە کۆشێم کردینە
لە برای وابێ خینە
دڕیلە: مەبەست لە تووتڕکە، (تووتڕک یان دڕوو جۆرێک تووی کێوییە، لە دەوەنێکی دڕکاویی بەرهەم دێت) واتە: کەسێک لەبن دەوەنێکی دڕوو، خەریکی لێکردنەوەی تووتڕکە و بەهۆیەوە دەست و بەرگی ڕەنگی سوور بووە، کەسێک کە بیبینێت وا دەزانێت برینداربووە و لەشی خوێناوییە، مەبەست لەوەیە کاتێک لە شتێک دڵنیا نیت، ناکرێت لەخۆتەوە بڕیاری خراپ بدەیت. [1]