هەنگوینێکی بێ مێشە.
مێش: مەبەست لە مێشهەنگ یان هەنگە. هەنگوین بەرهەمی مێشهەنگە لە هەڵاڵە و شیلەی گوڵ درووستی دەکات و بەشێوەیەکی سرووشتی لە کەلێنی چیا و کلۆریی داردا دایدەنێت، ئەو کەسانەی کە شانەی هەنگوین دەبڕن زۆر پێوەی ماندوو دەبن، مەبەست لە ماڵی مفتە، یان بە سامانێک دەوترێت کە بێ ماندووبوون دەست کەسێک کەوتبێت. [1]