ڕەشە پەلکە بنەوشە، تامی خۆشە.
بنەوشە یان وەنەوشە جۆرێک گوڵە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، ناوەرۆک و دیوی ناوەوەی مرۆڤ کاتێک دەردەکەوێت کە دوو کەس لەگەڵ یەک هەڵسوکەوت بکەن و شارەزای کەسایەتی یەک ببن، مرۆڤەکان چەند زیاتر لەیەک تێبگەن، ناوەرۆکی یەکتر باشتر دەناسن. مەبەست لە گەوهەری مرۆڤە کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرتر ڕوون دەبێتەوە.[1]