ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی
26-10-202326-10-2023 لەهۆڵی بەڕێوەبردنی پاڵەوانییەتییەکانی
یانەی شەتڕەنجی خانزادیانەی شەتڕەنجی خانزاد لە شاری
هەولێرهەولێر ، بۆ دەستنیشانکردنی (5) یاریزانی کچ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و بۆ بەشداریکردنی پاڵەوانییەتییەکانی نێودەوڵەتی، میوانداریی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کچانی ئێراق دەکات.
پاڵەوانێتییەکە یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق ڕێکیی خستووە و بە هاوکاری یانەی شەتڕەنجی خانزاد ماوەی 8 ڕۆژ دەخایەنێت، تیایدا پێنج کچە یاریزانەکەی یەکەمی ڕیزبەندی دەگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ پاڵەوانییەتییەکانی ساڵانی 2023-2024.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!