بە ئامادەبوونی
شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر سەرۆکی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی و زافڕ عەبدولئەمیر سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و
کاروان شێخ زیرەککاروان شێخ زیرەک بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی سلێمانی و ئارەزوو مەحمود ئەندام پەڕڵەمانی پێشووی ئێراق و نزار ژاژڵێ بەڕێوەبەری گشتی لاوانی سلێمانی و ژمارەیەک لە وەرزشوانانی دێرین و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی لە هۆتێل داوا لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەسەرپەرشتی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و بە هاوکاری یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی، پاڵەوانییەتی پێکهاتەی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی کوڕان بەڕێوەچوو.
تێکڕای بەرپرسانی وەرزشی و ئامادەبووان باسی گرنگی هەرێمی کوردستان کرا بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکان کە ڕێگا و دەرگایەکی گرنگە بۆ تێکڕای بۆنەکان و بەتایبەتیی وەرزشی نێوخۆی و ئێراق و نێودەوڵەتی و پشتیووانی خۆشیان دەبڕی بۆ ئەم جۆرە بۆنانە.
بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لەرێکەوتی 25-10 تا
01-11-202301-11-2023 دوانزە یاریزان کە (5) یاریزان کوردن ململانێ توند دەکەن بۆ بەدەست هێنانی (5) کورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵانی (2023-2024).
لە کۆتایی
ئەسعەد ئیسماعیلئەسعەد ئیسماعیل ئەندامی شەتڕەنجی ئێراق و بەڕێوەبەری ئەم پاڵەوانییەتییە وتی: هەموو هێز و هزر و هاندانمان تەرخان کردووە تا لە کۆتایی لەکۆی 12 یاریزان دەستنیشانی 5 یاریزان بکرێت بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ بۆنەنێودەوڵەتییەکان، بەرپرسانی وەرزشی شارەکە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ کردین بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە ماوەی ئەم هەشت ڕۆژە بتوانین ئەنجام و ئامانجی کۆتایی ئەم کۆبوونەوە گرنگە لە شاری سلێمانی بۆ هەمووان دڵخۆشکار بێت.
[1]