کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی ناوازەی دەستپێکرد بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شێوازی ژیانی تەندرووست و وەرزشی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، ئەم هەڵمەتە لەبارەی درووستکردنی خووی تەندرووست و وەرزشیە لەناو ژینگەیەکی هاندانی وەرزشکردن بە بەکارهێنانی کاتژمێرەکانی سامسۆنگ کە بە شێوەیەکی نەرم بە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگەوە پەیوەستکراوە، وەک: زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 و مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی گالاکسی Z Fold5 و Z Flip5.
ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سامسۆنگ دێت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندرووستی و لەشجوانی و لەشڕێکی لە شێوازی ژیانی کڕیارەکانیدا، لە کاتێکدا سامسۆنگ هەوڵدەدات پاڵنەرێک بێت بۆ تاکەکان بۆ وەبەرهێنان لە تەندرووستی و لەشجوانی خۆیان بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی یەکگرتوو بە بەرهەمە زیرەکەکانی سامسۆنگ کە ئەزموونی وەرزشکردن بەرز دەکەنەوە و پشتگیری لە شێوازێکی ژیانی تەندرووست دەکەن.
لە وردەکارییەکانی هەڵمەتەکەدا، ناوچەیەکی کارلێککارانە بۆ سامسۆنگ ئامادە دەکرێت لە کۆمەڵێک هۆڵی لەشجوانیدا کە بەسەر شارە سەرەکییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەوانیش: #بەغدا# ، #هەولێر# ، #دهۆک# ، و #سلێمانی# ، لە ماوەی نێوان 18-10 تا #20-10-2023# دەستپێدەکات، بەپێی شارەکە، و بەردەوام دەبێت تا 18-11-2023. سامسۆنگ پشتگیری و سپۆنسەری خۆی پێشکەش دەکات بە بەشێک لەو وانە وەرزشییانەی لەوێ بەڕێوەدەچێت، بە دابینکردنی دەرفەت بۆ ئەندامانی هۆڵەکە بۆ تاقیکردنەوەی کاتژمێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی Watch 6، هەروەها بۆ تاقیکردنەوەی چۆنییەتی پەیوەندیکردنی ئامێرەکانی سامسۆنگ لەگەڵ یەکتردا بە شێوەیەکی تەواو بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی وەرزشی نموونەیی و ئاسوودە لە یەک کاتدا.
هەڵمەتەکە بریتییە لە دەستپێکردنی داشکاندنی تا 10% لەسەر فرۆشگای ئۆنڵاین سامسۆنگ لە ماوەی هەفتەی یەکەمیدا، دواتر ئۆفەرەکانی “هەفتەی سامسۆنگ” دەستپێدەکات. هەروەها ئاڵانگاریە خۆشەکانی هەفتانە بۆ ئەندامانی هۆڵی لەشجوانییەکان سازدەکرێن، جگە لە بەخشینی دیاری پێیان لە بەرانبەر بەشداریان لە هەڵمەتەکەدا، جگە لە دابەشکردنی خەڵاتی هەفتانە. و لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا تیروپشکێک لەسەر ناوی بەشداربووان ئەنجام دەدرێت بۆ بردنەوەی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 و کاتژمێرێکی کاتژمێری گالاکسی Watch 6 Astro و بیستۆکی Buds 2 Pro.
لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئێراق) ڕایگەیاند: پابەندین بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندرووستی و لەشجوانی کڕیارەکانمان لە ئێراق، و پێمان وایە کە بەرهەم و چارەسەرە تەندرووستی و وەرزشییەکانمان دەبێتە کلیلی گەیشتن بەم مەبەستە. چونکە هەڵمەتەکەمان کە لە هۆڵەکانی لەشجوانی لە بەغدا و هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێکە بۆ گەڕان و تاقیکردنەوەی نوێترین ئامێر و سیستەمە تەکنەلۆژییەکانمان کە تەندرووستی و لەشجوانی بەرەوپێش دەبەن”.
شایەنی باسە چالاکییەکانی هەڵمەتەکە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت، و یەکەم چالاکی لە 18-10-2023 لە هۆڵی وەرزشی فلێکس لە (بەغدا) و هۆڵی وەرزشی ئەلفا لە (هەولێر) بەڕێوەدەچێت، دواتر هۆڵی وەرزشی بلاک لە (بەغدا) ، و هۆڵی وەرزشی پاوەر هاوس لە (دهۆک) و سیتی جیم لە (سلێمانی) بەڕێوەدەچن لە 19-10-2023.
[1]