ژنی منی لەبەر ملی منی، خوشکێ دووپشکێ، باب و برایێ قەزا و بەڵایێ.
ئەو کوڕانەی کە ژن دێنن و لەگەڵ ماڵی باوکیاندا دەمێننەوە، بەردەوام ژن و خوشکیان لە بەرانبەر یەکدا دەوەستن و کێشە دەنێنەوە، یان برا لەگەڵ برا ناسازێت و نێوانیان تێکدەچێت. واتە: ژنی باش لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ مێرددایە بەڵام خۆشک و برا لەوانەیە لە تەنگانەدا پشتت تێبکەن.[1]