سەی حیز نانی ناخوات.
هەندێک کەسایەتی مرۆڤ هەیە چرووک و دەستنوقاوە، لەگەڵ ئەوەدا هەبوو و دەوڵەمەندە، بەڵام دەستی تێی ناچێت کەمترین پارە بۆ خۆشگوزەرانی خۆی خەرج بکات، چونکە لە خێزاندا بەو شێوەیە پەروەردە کراوە کە بەردەوام دەستپێوەبگرێت. بۆ پیاوی گەندە و نەخۆر بەکاردێت.[1]