شەڕ و تڕ یەخەی پیاو ئەگرێ.
شەڕ و تڕ بە دەست پیاو نییە.
لە ژیاندا هەندێک کار و کردەوە هەیە کە مرۆڤ توانای بەسەریاندا دەشکێت و دەتوانێت چاریان بکات، بەڵام هەندێک کار هەیە لە سەروو توانای مرۆڤەوەیە، هەر کاتێک هات، زیان دەدات. بۆ کارێکی خراپ بەکاردێت کە ڕوودانی لە دەست کەسدا نەبێت، مرۆڤ بەهۆیەوە زەرەرمەند و ڕووزەرد ببێت. [1]