شەڕی ئێستر و بارگیرە، کەچی کەر و گا تێدەچن.
ئێستر یان بارگیر جۆرێک ئاژەڵی باربەرە، زۆر بەهێز و بەتوانایە، لەناو ئاغەڵدا هەموو ئاژەڵەکان نزیک یەکن، کاتێک شەڕ دەبێت لەنێوانیاندا ئێستر و بارگیر بە جووتە لەیەک دەدەن، ئاژەڵە وەردەکان لەو ناوەدا پاندەبنەوە. مەبەست لەوەیە لەکاتی شەڕی کەسانی بەدەسەڵات و بەتوانادا، هەمیشە کەسانی لاواز و بێدەسەڵات لەناودەچن و دەفەوتێن. [1]