شەو لۆ دڵانە، ڕۆژ لۆ چاوانە.
لۆ: بۆ. لە کوردەواردا کەسە عاشقەکان بە شەو دڵداری دەکەن و دەچنە لای خۆشەویستەکانیان، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن و تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی نەبن، واتە: شەو بۆ دڵدارییە، ڕۆژیش بۆ چاوگێڕان و تەماشاکردنە. مەبەست لەوەیە کە هەر کاتێکی ژیان بۆ شتێک تەرخانە و بەکەڵک دێت.[1]