هەردوو وەزیری تەندرووستی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و وەزیری تەندرووستی ئێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکە باس لە کێشەکانی کەمی دەرمان و چارەسەری کراوە.
ئەمڕۆ هەینی #12-01-2024# #سامان بەرزنجی# وەزیرانی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری تەندرووستی ئێراق باسی لە خزمەتگوزاری تەندرووستی نێو کەمپی ئاوارەکان و پڕۆژە تەندرووستییەکان و بیمەی تەندرووستی و شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
زیاتر وتی، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی کوالێتی دەرمان و کۆنترۆڵکردنی دەرمانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی بودجە بۆ کەرتی تەندرووستی هەرێم و ناردنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکیان لەلایەن ئێراقەوە باس کرا، چونکە هەر دەرمانێک بۆ پارێزگاکانی ئێراق بهێنرێت پشکی هەرێمیشی تێدا دەبێت.
دواتر سەڵاح مەهدی وەزیری تەندرووستی ئێراق وتی، لە سەرجەم پارێزگاکان کێشەی کەمی دەرمان هەیە و لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ هەرێم.
ڕوونی کردەوە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق چاکسازی زۆر کراوە لە کەرتی تەندرووستیدا بەتایبەت لە کەرتی تایبەتدا کە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و نۆرینگە تایبەتەکان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت. [1]