کۆچی دوایی پێشمەرگە و هونەرمەندی نیشتمانپەروەر (
تاهیری خەلیلیتاهیری خەلیلی) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
هونەرمەند تاهیر خەلیلی جگەلەوەی خاوەنی دەنگێکی ڕەسەن بوو، مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندان دەکەین و هاوبەخشی ماتەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
[1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!