خوشکی بەڕێزمان خاتوو نەرمین عوسمان
برای بەڕێزم کاک هاوڕێ دارۆ شێخ نوری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحیدمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
[1]
دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!