شێر بە گوێ ئەگرێت.
لە ئەفسانە و چیرۆکی کوردەواردا شێر ئاژەڵێکی ئازایە و پاشای دارستانە، هیچ ئاژەڵێک ناتوانێت بچێت بەگژیدا، بەڵام لێرەدا مەبەست لە کەسی چاونەترس و کردەیە، لەسەر مافی خۆی دەچێت بەگژ دەسەڵاتی زۆر بەهێز و گەورەدا، بێ ئەوەی بترسێت. بۆ کەسی بوێر و ئازا بەکاردێت.[1]