شێتە بەقەوەتە.
شێت: واتە: کەسی بێئاگا لە دنیا. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن بیر و هۆشیان کامڵ نییە و بێئاگان لە دنیا، بۆیە هەر ڕەفتار یان کردارێک ئەنجامبدەن، کەس لێیان ناگرێت و سزایان نادات. بەڵکوو لە کوردەواردا جێگەی ڕێزن. مەبەست لەوەیە کەسێک لەبەر هۆکارێک خۆی شێت کردبێت، هەر ڕەفتارێک بکات خەڵکی لێینەگرن. [1]