شێت بگا بە شێت، تەمەرێز هەی تەمەرێز.
تەمەرێز: شەڕە کەڵ (فەرهەنگی ڕێژگە)، کەڵ: مەبەست لە نێرەی بزنەکێوییە (فەرهەنگی خاڵ)، دوو بزنەکێوی کاتێک بەشەڕدێن، لەکاتی شەڕەکەدا جۆرێک تەپوتۆز لە خاک بەرز دەبێتەوە، لە کوەدەواردا پێی دەوترێت: تەمەرێز، واتە: گەر دوو شێت بگەنە یەک و بەشەڕبێن، دەیکەنە تەپوتۆز و تەمەرێز.[1]