شیر کە دۆشرا ناچێتەوە گوان.
لە کوردەواردا کابان شیری مەڕوماڵات دەدۆشێت، شیریش کە دۆشرا لە گوان دێتەدەر و دەکرێتە سەتڵ و دەفرەوە، مەبەست لەوەیە کە کاتێک کەسێک لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا قسەیەک دەکات، یان ڕەفتارێک دەنوێنێت، ئەوەی کە کرا ناگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت مرۆڤ ئاگاداری ئەوە بێت کە چی دەکات. [1]