لە میانى سەردانیدا بۆ
بەغدابەغدا، ئەمڕۆ شەممە
13-01-202413-01-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز شێخ قەیس خەزعەلى، سەرۆکى عەسائیبى ئەهلى حەق، دەربارەى دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى وڵات و دوورگرتنى ئێراق لە ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کردەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانى
هەولێرهەولێر بەغدا و پشتگیرییان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، دەربڕى.
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق و پەیوەندییەکانى ئێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 269 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!