ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە
13-01-202413-01-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە درێژەى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە
بەغدابەغدا، لەگەڵ بەڕێز نوورى مالکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و کێشەکانى
هەولێرهەولێر بەغدایان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى ئێراق، بە هاریکارى و تەبایى، ڕووبەڕووى ئاڵنگارییەکانى ئەم قۆناغە و دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر ببنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت ئێراق لە ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە نەگلێت و هەمووان بەرژەوەندیى باڵاى وڵات بپارێزن.
دەربارەى بەردەوامیى گفتوگۆى حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق و
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانی هەولێر بەغدا، هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان بە لێکگەیشتن و لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە بە شێوەیەک ماف و شایستەکانى هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن.
هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى ئێراق و وڵاتانى دراوسێ، هەڕەشەکانى داعش و لێکەوتەکانى شەڕ لە غەززە بەسەر ناوچەکەوە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
[1]