سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق، دۆخى ناوچەکە و ئەگەر و لێکەوتەکانى تاووتوێ دەکەن.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە
13-01-202413-01-2024، بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەردەوامیى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە
بەغدابەغدا، لەگەڵ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسکى، باڵیۆزى ئەمریکا لە ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا دەربارەى ڕەوشى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و پەیوەندییەکانى
هەولێرهەولێر بەغدا و گفتوگۆى
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها باسیان لە دوایین پێشهاتەکانى دۆخى ناوچەکە بەگشتى و ئەگەر و لێکەوتەکانى کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و ڕێگرى لە فراوانبوونى ئاڵۆزییەکان. لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانى ئەمەریکا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تاوتوێ کران.
[1]