ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە
13-01-202413-01-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە
بەغدابەغدا لەگەڵ بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى ئێراق، هاریکاریى نێوان دەسەڵاتى دادوەرى لە ئێراق و هەرێمى کوردستان و پێویستیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى وڵاتیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە ڕۆڵ و پێگەى دەسەڵاتى دادوەرى و یارمەتیدانى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى وڵات کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماتییەکان و هێزەکانى هاوپەیمانان و بە ئامانج گرتنى پێشمەرگە کرد.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت ئارامى و ئاساییشى وڵات پارێزراو بێت و ئێراق نەخزێتە نێو کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە، هەروەها بە ئامانج گرتنى پێشمەرگەیان بە زیان بۆ ئارامى و سەقامگیریی وڵات لە قەڵەم دا.
[1]