پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە
13-01-202413-01-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە
بەغدابەغدا لەگەڵ بەڕێز محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پارتى تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق، پەیوەندییەکانى
هەولێرهەولێر بەغدابەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان کرد و تیشکیان خستە سەر هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و دۆخى ناوچەکە بەگشتى.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى هاریکاریى لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکانى ئێستا و پاراستنى سەقامگیریى سیاسیى وڵات و دوورگرتنى لە لێکەوتەکانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە.
ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاگانى ئێراق و ناوچەکانى مادەى 140ى دەستوور، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.
[1]