بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان دوای ڕەزامەندی درووستکردنیان کرانە تەندەر، ئێستا کراونەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن داین، دوای ئەوەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەستبەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر درووستکردنی ھەردوو پڕۆژەی ڕێگای
بەردەڕەشبەردەڕەش بۆ کەڵەک و
ئاکرێئاکرێ بۆ
قەندیلقەندیل درا، درایە تەندەر و تەندەریش ئێستا کراوەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن دایە، ھەرکاتێک دیراسەکردنی تەواو بێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا وتیشی: تەندەر دوو قۆناغی ھەیە کردنەوەی تەندەر و دیراسەکردنی، دوای دیراسەکردنەکە تەواو دەبێت و وەزیر ڕەزامەندی لەسەر دەدات، ئەو کات ئیحالە دەکرێت بۆ کۆمپانیا، جارێ دیراسە دەکرێت کە تەواو بوو ئەو کات وردەکاریەکانیش دەخرێنە ڕوو.
بڕیارە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بکرێتە دووساید و چاوەڕێ دەکرێت پێویستی بە 100ملیار دینار ھەبێت و پڕۆژەی ئاکرێ بۆ قەندیلیش ڕێگایەکی گرنگە، سایدێکی چاککراوە و سایدەکەی دیکەش چاک دەکرێت، لەبەر ئەوەی ڕێگاکە پێویستی بە چاککردن و درووستکردن ھەیە.
[1]