ئەمڕۆ شەممە، #13-01-2024#، لە شاری #بەغدا# بە بەشداری #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە شەهیدی میحراب بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد.
=KTML_Bold=دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
=KTML_Bold=بە ناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز،
ڕۆژتان باش..=KTML_End=
ئەمڕۆ پێکەوە لە یادێکی گرنگدا بەشدارین، کە ڕۆژی شەهیدی عێراقی و یادی (21) ساڵەی شەهیدکردنی ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیمە (قُدِّسَ سِرُّهُ). گەلی عێراق بۆ ڕزگاربوون لە چەوسانەوە و لەنێوبردنی تیرۆر، زۆر شەهیدی داوە. باشترین وەفاداری بۆ یاد و ڕۆحى شەهیدان، گەشەپێدانی ئاوەدانی و خۆشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراق و دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو.
شەهیدی میحراب، شەهیدی دەستی تیرۆر، ئایەتوڵڵا محەممەد باقر حەکیم، لە دوورەوڵاتیدا، ڕابەر و هاندەرێکی سەرەکیی یەکبوونی خەبات و کاری پێکەوەییی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقى بوو. یەکبوونی ئەوکات، بۆ ڕزگارکردنی گەل بوو لە چەوساندنەوە و لە دیکتاتۆری.
ئێستا ئێمە کە لە عێراقی ئازادکراو لە دیکتاتۆری، یادی شەهید ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم دەکەینەوە، دەبێت بە دوو شێوە، بە کردەوە وەفاداریی خۆمان بۆ شەهیدی میحراب و هەموو شەهیدان نیشان بدەین. ئەویش بە نەهێشتنی هەموو جۆرێکى چەوساندنەوە و ناعەدالەتى، لەگەڵ دوورکەوتنەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان، لە گواستنەوەی ڕکابەری و ناکۆکیى سیاسیى نێوانیان، بۆ ناو کۆمەڵگە و نەتەوە و پێکهاتەکانی تری عێراق.
پێکەوەکارکردن و یەکێتیی نێوان شەهیدی میحراب و باوکی خوالێخۆشبووم #ئیدریس بارزانی#، هەروەها لەگەڵ جەنابى سەرۆک #مەسعود بارزانی# و سەرۆکی خوالێخۆشبوو مام #جەلال تاڵەبانی# و لایەن و سەرکردەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، ئەوکات خۆشەویستیی نێوان گەلی چەوساوەی عێراقى، بەهێز دەکرد.
ئێمەی نەوەی دوای ئەوان، دەبێ ئەو خۆشەویستییە بەهێزتر بکەین، نەک تێکی بدەین. بەهێزکردنی یەکسانی و خۆشەویستیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق، ڕێگەی ڕابەر و سەرکردەکانمانە. پێچەوانەکەی، ڕێگەی ئەوان نییە و دژی ڕێبازی ئەوانە.
ئەوەی ڕابەرانی خەبات و بزووتنەوەی سیاسیی ئێمە دەیانکرد، لە باکگراوەند و قووڵایییەکی گەورەوە دەهات. زانا و ڕابەرانى ئایینیمان، بە زانست و زانینى خۆیان، ڕوانگەیەکی فراون و مرۆڤانەیان هەبوو، لەبەرئەوەش مەرجەعیەتی گەورە لە نەجەف، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بارزان و زانایانی کوردستان بەگشتی هەبوو.
ڕابەڕى شۆڕشی کوردستان خوالێخۆشبوو #مەلا مستەفا بارزانی#، پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵادا لە عێراق هەبوو. فەتواکانی ئایەتوڵڵا عوزما موحسین حەکیم، لەگەڵ ئایەتوڵڵا عوزما محەمەد باقر سەدر لە ساڵەکانی 1965 و 1974 لەژێر حوکمی دیکتاتۆریدا، بێ ئەوەى گوێ بە مەترسییەکانی سەر ژیانیان بدەن، فەتوای زۆر هەقپەرستانە بوون. ئەو دوو مەرجەعە گەورەیە، فەتوای حەرامکردنی شەڕی کورد و پێشمەرگەی کوردستانیان دا. گەلى کوردستان هەرگیز فەتوا مێژوویی و هەڵوێستەکانى ئەوان، لەبیر ناکات.
ئەم یادانە گرنگن، بۆ ئەوەی هەموومان ئێستاش بە کردەوە، ئەو ڕابردووە جوانەمان بپارێزین. ئەو ڕابردووە بە ڕوانگەی فراوان و بە هەبوونی پەیوەندی و خۆشەویستی کە دروست بووە، نابێ بە بڵاوکردنەوەی ڕق و ناکۆکی و دووبەرەکی، ئێستا و داهاتوومان تێک بچێت، بەڵکو دەبێ بە خۆشەویستی و پەرەپێدانی هاوبەشییەکانمان، بەهێزتری بکەین.
=KTML_Bold=ئامادەبووانی بەڕێز ..=KTML_End=
جگە لەو ڕابردووە، ئەمڕۆ ئێمە سەرچاوەیەکی گرنگ و گەورەی یاساییمان هەیە بۆ پێشکەوتن و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی هاوبەشی پێکهاتەکانی عێراق. لە ساڵی 2005ەوە دەستوورێکمان هەیە. ڕۆحی دەستوور بریتییە لە دروستکردنی دیموکراسی، دادپەروەری و دابەشکردنی دەسەڵات و سیستەمی فیدراڵی. جێبەجێکردنی دەستوور وەک خۆی، ڕابردووی جوانی کۆمەڵگەمان دەپارێزێت و ئێستا و داهاتووشمان باشتر دەکات.
بۆیە ئێستا کە لێرە زۆر لە بەڕێزان سەرکردە و بەرپرسانى گەورەی عێراقی دانیشتوون، داوا دەکەم هەموومان پێکەوە پابەندی ئەو دەستوورە بین. دەستوور، یەکسانیی هەموو پێکهاتە و هەرێم و پارێزگاکانی عێراق و سەقامگیریى وڵات دەپارێزێت.
=KTML_Bold=بەڕێزان..=KTML_End=
ئێستا لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. ئەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی کردووەتە سەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان. زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە، بە زوویی چارەسەر بکرێت. ئەمەش بەرپرسیاریەتیی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەشێکن لە عێراق.
بۆیە داوا لە تەواوى سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنى کێشەى بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزان..
حکوومەتی عێراقى فیدراڵى بە سەرۆکایەتیی برای بەڕێزمان محەممەد شیاع سوودانی، بە باشی کاری کردووە، ئەوەش پێگەی عێراقی بەهێز کردووە. ئەو شێوە کارکردنە، دەتوانێت پێگەی عێراق بەهێزتریش بکات. بەڵام پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانى هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکوومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکی زۆر و هەمەلایەنە لە عێراق دروست دەکات.
ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بووەتە هۆى ئەوەى دڵەڕاوکێ بە هەموو بازاڕی عێراقدا بڵاو ببێتەوە، هەروەها دەرفەتی داوەتە تیرۆریستانی #داعش# کە هێرشەکانیان زۆرتر بکەن.
هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتوون. پێویستە دەرفەت بدرێتە حکوومەتی فیدراڵی و بەڕێز سەرۆک وەزیران سوودانى بەپێی پلانێکی هاوبەش و لە زەمینەیەکى ئارام و بێ کێشەدا گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتووى هاریکاریى نێوان هێزەکانى هاوپەیمانان و عێراق.
عێراق دەوڵەتێکى خاوەن دەزگای نیشتمانییە، دەبێت ئەو دەزگایانە کاری خۆیان بکەن، بە پێچەوانە خەڵکی عێراق دەخرێتە کێشە و ئاڵۆزیی تازەوە، لە کاتێکدا عێراق ئێستا زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە پێویستی بەوەیە سەقامگیرییەکەی تێک نەدرێت.
لە کۆتاییدا، سوپاسی برای بەڕێزم سەید عەممار حەکیم دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم ڕێوڕەسمە. سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدی میحراب ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم و ڕۆحی خوالێخۆشبوو سەید عەبدولعەزیز حەکیم و هەموو شەهیدانی عێراق. [1]
=KTML_Bold=هیواى سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکتان دەخوازم،
زۆر سوپاس..=KTML_End=
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=