سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی #25-10-2023# شاری #سلێمانی# میوانداریی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی کوڕانی ئێراق دەکات لە پاڵەوانێتییەکەدا 12 یاریزان ڕکابەریی لەسەر نازناوەکە و بوونە یاریزانی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی کوڕانی ئێراق دەکەن، جێگای ئاماژەکردنە پاڵەوانێتییەکە تا ڕۆژی #01-11-2023# بەردەوام دەبێت و لەلایەن یەکێتی ناوەندی شەترەنجی ئێراق بە هاوکاری لقی سلێمانی یەکێتییەکە لە هۆڵی هۆتێل داوا ڕێکدەخرێت.
سەبارەت بەزانیاری ورد و هەنوکەییەکان #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندامی یەکێتییەکە و ڕاوێژکاری هونەری سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق ڕاگەیاند و وتی: دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25-10-2023 دەبێت و سەرجەم یاریزانەکان لە ماوەی 8 ڕۆژ و بە 11 جەولە یاری پێکەوە یاری دەکەن و جگە لەوەش خاوەن پلەکانی یەکەم تا پێنجەمی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکە دەبنە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ وەرزی 2023-2024 بەشداری پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی ئێراق دەکەن.
هەروەها ئەسعەد ئیسماعیل وتی: 12 یاریزانە بەشدارەکە کە 5 یاریزانیان کوردن، پێکهاتوون لە (حسێن عەلی-هەولێر)، (زۆزگ سەڵاح، ئاکار عەلی، ئاریان عەلی، ئەحمەد جەزا-سلێمانی)، (عەلی لەیس-موسڵ)، (ئەحمەد عەبدولستار، محەمەد لەتیف-دیالە)، (ئەمین محەمەد، عەلی فیڕاس-دیالە)، (عەباس حسێن-کەربەلا)، (موعەزەز زاهیر-دیوانیە).
ئەسعەد ئیسماعیل لە کۆتایی وتی: هیوای سەرکەوتن بۆ تێکڕای یاریزانەکان دەخوازم و هیواشم وایە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی ئازیز گرنگێکی بەرفراوان بەم پاڵەوانییەتییە بدەن، چونکە یەکلاکەرەوەیە بۆ هەموو یاریزانانی بەشداربوو و هەنگاوێکی ناوازەشە سلێمانی دەبێتە چەقی میواندارییەکانی پاڵەوانییەتییە گرنگەکان.
[1]