تیپی تۆپی پێی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی ئێراقی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی ئێراقی، یانەکە ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک لە یاریزانانی ناوخۆ و ئێراقی و بیانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئامانجەکەی بپێکێ، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕیی یانەکە کەمپێکی مەشقی بۆ یانەکە لە شاری
هەولێرهەولێر ڕێکخستووە بە هیوای باشتر خۆئامادەکردنی تیپەکەیان، یانەکەش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەر یەک لە یاریزانان (وەدودویاقوبی غانی لە هێڵی ناوەند، کینگلسلی ئۆبۆمێنێ نێجێری لە هێڵی بەرگری، حسێن نەجم لە
یانەی وەرزشی دهۆکیانەی وەرزشی دهۆک ، عەلی حسێن لە یانەی نەفتی بەسرا، هاوکار جەمال لە
یانەی وەرزشی سەیدسادقیانەی وەرزشی سەیدسادق ، دانا مستەفا لە
یانەی وەرزشی نەورۆزیانەی وەرزشی نەورۆز، جۆستیس ئانانی غانی، محەمەد تەقی بە یانەی مەسافی جنوب، دیار کاکەبرا لە
یانەی وەرزشی دەربەندیخانیانەی وەرزشی دەربەندیخان ، ستیڤن کوادۆ سارڤۆی غانی لە یانەی حدود، ئیبراهیم محەمەد لە یانەی نەورۆز، ڕەعد فەنەر لە کەربەلا) یانەکەش ئەم وەرزە دەیەوێت بە شێوازێکی دیکە خۆی ئامادە بکات و کارگێڕی یانەکەش پاڵپشتی تەواوی تیپەکە دەکات بۆ سەرکەوتن بۆ خولی پلە نایابی ئێراقی.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!