ناو: عوسمان
نازناو: عوسمان ماوەتی
ناوی باوک: مستەفا ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ڕۆژی شەهیدبوون:
28-03-199128-03-1991
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی
ماوەتماوەت
شوێنی شەهیدبوون: گوندی
حەسارحەسار ی شاری
کەرکووککەرکووک
ژیاننامە
لە ساڵی
1957 لە شارۆچکەی ماوەت لە دایکبووە، ساڵی
1977 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ەوە. ساڵی
1978 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە لە هەرێمی چوار. لە ژیانی پێشمەرگایەتیی دا سێجار بریندار کراوە، لە کیمیابارانکردنی گوندی
شاناخسێشاناخسێ دا بریندار بووە، لە وڵاتی ئێران چارەسەری وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە ناو ڕیزی پێشمەرگە. ساڵی
1979 ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن و ساڵ و نیوێک لە زیندانی بەعس دەبن. ساڵی
1987 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و بووە بە باوکی کچێک بەناوی (داشناک) . دوا پلەی پێشمەرگایەتی بریتیی بووە لە جێگری تیپ لە بەتالیۆنی حەوتی
سلێمانیسلێمانی. ساڵی
1991 بەشداری ڕاپەڕینەمەزنەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کردووە، لە داستانی ڕزگارکردنی شاری کەرکووکی کردووە. لە بەرەبەیانی 28-03-1991 لە گوندی حەساری سەر ڕێگای کەرکووک -بەغدا شەهید دەبێت. جەستەی دەکەوێتە دەست هێزەکانی ڕژێمی بەعس، لە ڕێکەوتی
24-07-200324-07-2003 لە گۆڕستانی شەهیدانی گردی سەیوان بەخاک دەسپێرێت.
[1][2]