هەر چەندە بڕیار بوو ڕۆژی
05-10-202305-10-2023 پاڵەوانێتی تۆپی پێی یاریگای گەورە بۆ یانەکانی کچانی ئێراقی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ژمارەی کەمی یانەکان پاڵەوانێتییەکە دواخرا و یانە بەشداربووەکانیش لە ئامادەکارییەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن، یانەکانیش ژمارەی لە زیاد بوونە بۆ بەشداری کردن، یانەی نەفتی باکووری شاری
کەرکووککەرکووک یش بە ڕاهێنەری کورد و یاریزانانی کورد دەچێتە نێو ئەم کێبڕکێیە، لە بارەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەش مامۆستا
مەزن عەزیزمەزن عەزیز ڕاهێنەری کچانی نەفتی باکوور بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەمساڵ بۆ خولی ئێراقی گرێبەستمان لەگەڵ یانەی نەفتی باکوور مۆرکردووە، خۆم وەکوو ڕاهێنەر و لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی کورد، دەمانەوێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و بتوانین کێبڕکێ لەگەڵ سەرجەم یانە بەشداربووەکان بکەین، هەر چەندە دەبوایە خولەکە زووتر بەڕێوەبچووبایە، بەڵام دواخرا ڕەنگە بەر لە کۆتایی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێبکات، خۆشتان دەزانن یاری یاریگای گەورە وەکوو هیچ فوتساڵ نییە و زەحمەتی زیاتری هەیە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست پێشکەش بکەین و ئەنجاممان شایستە بێت لە خولەکە.
[1]