شەو دەروێش بە، ڕۆژ دەروێش مەبە.
دەروێش بۆ کەسێکی خواپەرست بەکاردێت کە لە ژیانیدا وازی لە هەموو خۆشییەک هێنابێت، وەکوو ئەوەی لە کۆمەڵگەدا دیارە، هەندێک کەس بەشەو نوێژ و خواپەرستی دەکات، بەڕۆژیش ئیشی درۆ و دەلەسەیە و فێڵ و قۆڵبڕینە، واتە: وەک دەروێش بە لە ڕەفتار و کرداردا.[1]