شوێنی ڕێوی دیارە و شوێنی پڵنگیش.
پڵنگ لە ئەفسانەگەلی کوردەواردا بە ئاژەڵێکی بەهێز و بەتوانا ناسراوە، چوێنراوە بە مرۆڤی ئازا و چاونەترس. هەروەها ڕێویش بە ئاژەڵێکی تەڵەکەباز و فێڵباز ناسراوە، مەبەست لەوەیە کە هەر کەسە شوێن و پێگەی لە کۆمەڵگەدا دیارە، کەس ناتوانێت شوێنی کەس بگرێت. [1]