برای بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمودمحەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسکحزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و کادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا هەبووە و هیواداریشم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری کاروباری حزبە تێکۆشەرەکەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
[1]
بمێنن بە خێر و خۆشی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!