بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراقی و بە بەشداری 11 یانەی شارەکانی ئێراقی پاڵەوانێتی بالەی کچانی یانەکانی ئێراقی لە
هەولێرهەولێری پایتەختی کوردستان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەش کچە یاریزانانی
یانەی وەرزشی ئەکادیانەی وەرزشی ئەکادی عەنکاوەی شاری هەولێر توانیان ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی یاری بالەی کچان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی ئێراقی لە سەرجەم یارییەکان براوە بووە، کچانی سەنحاریبی شاری
دهۆکدهۆکیش شانبەشانی یانەی ئەکاد شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی گرنگیان دەکرد، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یانەی ئەکاد و سەنحاریب لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لەم یارییەشدا هاندەرێکی یەکجار زۆری شارۆچکەی عەنکاوە هاتبوون بۆ پشتیووانی یانەکەیان کە بەشدار بووی خولەکە بوون، لەم یارییەشدا کچە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزی یاری بالەیان پێشکەش کرد و سەرەنجامیش یانەی ئەکاد توانی بە ئەنجامی (3-0) گێم یارییەکە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی بالەی کچانی یانەکانی ئێراقی و ببێتە نوێنەری ئێراق لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی، کچانی سەنحاریبی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش پلەی دووەمی بەدەست هێنا و
یانەی وەرزشی ئەفرۆدێتیانەی وەرزشی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانیش پلەی سێیەمی خولەکەی پێبڕا، یانەی ئەکاد لە مێژووی یانەکە بۆ حەوتەم جار بووە پاڵەوانی بالەی ئێراقی، ئەم وەرزە یانەکانی بەشداربوو گرێبەستیان لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆرکردبوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
[1]