شەڕ خۆش نییە، شەڕنامە خۆشە.
شەڕنامە: مەبەست لەو پەرتووکانەیە کە وەک مێژوو یان داستان و بەیت، ڕووداوە مێژووییەکان دەگێڕنەوە، جۆرێک لە پەند و ئامۆژگاریی فێری نەوەکان دەکەن. مەبەست لەوەیە کە شەڕ خۆش نییە چونکە زیانی ماڵی و مردنی تێدایە بەڵام گێڕانەوەی شەڕ خۆشە، تەنیا گوێگرتنی تێدایە، مرۆڤەکان بەوهۆیەوە گەلێک وانەی بەکەڵک فێردەبن. [1]