مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە توندی ئیدانەی ھێرشە بێ پاساوەکەی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات و ئەم ھێرشە بە ناڕەوا و تاوانکاری دەزانێت و ئامانجیشی تێکدانی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی پشێوییە.
=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:=KTML_End=
بەداخێکی زۆرەوە، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پاساوی بێ بنەما لەڕێگای ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و درۆنەوە ھێرشی کردە سەر شاری #ھەولێر#ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان کە زیانێکی زۆری گیانی لێکەوتەوە.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم ھێرشە بێ پاساوە دەکەین کە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی سڤیل و ئافرەت و منداڵی بێ تاوان. ئەم ھێرشە ناڕەوا و تاوانکارییە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی پشێوییە و، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری ھەرێمی کوردستان و عێراقە.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی جیھان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە دژی ئیرھاب و توندوتیژین، بەرامبەر ئەم دەستدرێژیەی کۆماری ئیسلامی ئێران و پەلامارە چەندبارەکانی بوەستنەوە و ڕێگا لەم جۆرە کردەوە نامرۆڤانە و دوور لە عورفی ھاوسێیەتییە بگرن و چیتر ھاووڵاتیانی سەربەرزی کوردستان نەکرێنە ئامانجی مووشەک و درۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستوپێوەندەکانی، ھەروەھا حکوومەتی فیدراڵ ئەرکی یاسایی و دەستووری خۆی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان و سەروەری عێراق ئەنجامدات و چیتر وەکو پێشوو لە ئاست ئەم ھێرش و دەستدرێژیانە بی ھەڵوێست نەبێت.
لەکۆتاییدا، وێڕای دەربڕینی دڵتەنگی خۆمان، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەھیدانی ئەم ھێرشە تاوانکارییە دەکەین و ھیوای تەندروستی و زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#16-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=