پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە
17-01-202417-01-2024 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە مزگەوتى سەواف لە
هەولێرهەولێر، بەشدارى لە پرسەى خوالێخۆشبوو شەهید
پێشڕەو دزەیىپێشڕەو دزەیى و کچە ساواکەیدا کرد کە لە هێرشى مووشەکیى سوپاى پاسدارانى ئێراندا بۆ سەر هەولێر، لەگەڵ چەند کەسێکى دیکەى سڤیل، پێرێ شەو
15-01-202415-01-2024 شەهید بوون.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرەخۆشى و هاوخەمیى قووڵى خۆى پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکارى بەڕێزى خوالێخۆشبوو کرد و هیواى خواست خواى مەزن گیانیان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.
لاى خۆیانەوە خانەوادە و کەسوکارى شەهید پێشڕەو دزەیى سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ بەشدارى و هاوبەشیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 633 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!