عەلەیکە سەلام ئەی بۆرە زەلام.
عەلەیکە سەلام: وەڵام دانەوەی سڵاوی کەسی بەرانبەر، بۆرە زەلام: بۆ کەسێکی جەستە زل بەکاردێت، کە هیچی پێنەکرێت، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا بە لەشولار مرۆڤی تەواون بەڵام لە کردار و ڕەفتاردا هیچ نازانن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە زۆر نەزان بێت، هەر ئیشێکی بدرێتە دەست خراپی بکات. [1]