بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەها سلو) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و کەسایەتی دیار و پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەها سلو)مان بیست. بە خەمناکیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#12-09-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=