ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی
14-08-202314-08-2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی،
فازڵ میرانیفازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە (ڕوزی کیڤ)ی کونسوڵی گشتی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، سەردان و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییە ئێراقییەکان لە
بەغدابەغدا خرایە بەرباس و، فازڵ میرانی تیشکی خستە سەر ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان بۆ بەغدا کە جەختکردنەوە لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دڵنیا کردنەوە بووە لەسەر زمانی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان بەپێی دەستوور، هەروەها بەهێزکردنی هەماهەنگی و پێکەوەیی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی پرسە ئاڵۆزەکان و دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی ئێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا و، تەئکیدیش لە گرنگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کرایەوە.
لەلای خۆیەوە ڕوزی کیڤ سوپاسی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ئەم پێشوازی و دیدارەیان و، ئاماژەی بەوەدا کە ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ئێراق بە لای ئەوان و وڵاتەکەشیانەوە زور گرنگه.
[1]