=KTML_Bold=بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عەدنان کەرکوکی)=KTML_End=
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و ماندونەناس، کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و ڕێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #کەرکوک#_#گەرمیان#ی پارتیمان خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (عەدنان عوبێد کەریم) ناسراو بە (عەدنان کەرکوکی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەواده کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم هەڤاڵ و کادیرانی سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەتان و بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویشمان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=