ناونیشانی بابەت: هەناسەتەنگی لە ماوەی دووگیانی
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە بەهۆی دووگیانییەوە بەسەر جەستەدا دێت. هەندێک لە خانمان هەر لەسەرەتای دووگیانییەوە هەست بە گۆڕانکاری دەکەن لە هەناسەدانیان بەڵام هەندێکیان لە سێ مانگی دووەم یان سێیەمەوە .
=KTML_Bold=هۆکارەکانی چین؟=KTML_End=
لە سێ مانگی یەکەم ( 13 هەفتەی سەرەتا) :
- زیادبوونی پێویستی لەش بۆ ئۆکسجین.
- بەرزبوونەوەی ناوپەنچک (ماسوولکەیەکە بۆشایی سنگ لە بۆشایی سک جیا دەکاتەوە) .
- بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن کە ئەمەش وائەکات.هەناسەدان خێراتر بێت.
=KTML_Bold=لە سێ مانگی دووەم:=KTML_End=
-گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان.
- زۆربوونی فشار لەسەر دڵ بۆ پاڵنانی خوێن.
=KTML_Bold=لە سێ مانگی کۆتایی:=KTML_End=
- گەورەبوونی کۆرپە و منداڵدان بەتایبەت.ەگەر سەری منداڵەکە لەسەرەوە بێت.اتە لەژێر ناوپەنچک.
- هەندێک جار لەوانەیە هۆکاری تری لە پشت.ێت. کێشەیەک هەبێت.ۆیە هەرکات.ەناسەتەنگییەکەت.ۆر بێزاری کردیت.اشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت.
=KTML_Bold=کۆمەڵێک ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی:=KTML_End=
- وا باشترە لەکاتی خەوتن سەرت.ەرز بێت.
- لەکاتی دانیشتن بەڕێکی دابنیشە.
- زووزوو هەناسەی قوڵ هەڵمژە.
- ڕۆشتن بەپێ و وەرزشکردن. [1]