ناونیشانی بابەت: هۆکار و نیشانەکانی لەبارچوونی منداڵ
ناوی نووسەر: د.
کەژان کاوە تەهاکەژان کاوە تەها
لەبارچوون بریتییە لە لەدەستدانی کۆرپە بەر لە 24 هەفتەیی ، نزیکەی %10 بۆ 25ی دووگیان بوونەکان بە لەبارچوون کۆتایی دێت.
هەندێک هۆکارمان هەیە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکەن وەکوو:
-ناتەواوی لە کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپە.
-هەڵکشانی تەمەن .
-کێشی کەم یان قەڵەوی.
-ئەگەر لەبارچوونی پێشووتر هەبووبێت.
-شێوەی ناسرووشتی منداڵدان.
-بوونی کێشە لە ملی منداڵدان.
-هەندێک ڤایرۆس یان بەکتریا.
-کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەن وەکوو شەکرە یان هەندێک جۆری نەخۆشی خوێن .
-هەندێک جۆری دەرمان.
بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی ئەمانەن:
1-ئازار لە بەشی خوارەوەی سک و پشت.
2-بینینی خوێن یان دەردراوی پەمەیی لە دامێنەوە، یاخود کڵۆی خوێن.
3-دیارنەمانی نیشانەکانی دووگیانی بەتایبەت.ەگەر لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا بێت.ەکوو دڵ تێکەڵهاتن و ئازاری مەمک.
[1]