ناونیشانی بابەت: پەتای وەرزی (هەڵامەت) لە ماوەی دووگیانی
ناوت نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
پەتای وەرزی لە ڕێگەی بەرکەوتنی کەسانی ترەوە و کۆکە و پژمە دەگوازرێتەوە، ئەم پەتایە لە خانمانی دووگیانی کۆمەڵێک دەرهاویشتەی خراپی هەیە کە لە کەسانی تر کەمترە.
بۆیە خۆپاراستن لێی زۆر گرنگە وەکوو بەکارهێنانی ماسک بۆچوونە دەرەوە و شۆردنەوەی دەست هەروەها وەرگرتنی پێکوتە (ڤاکسین).
نیشانەکانی بریتین لە تا، سەرئێشە و گیان ئێشە، کۆکە، بێهێزی و شەکەتی و ئازاری قورگ.
زۆر گرنگە کە هەوڵبدرێت پلەی گەرمی لەش بەرز نەبێتەوە چونکە تای بەرز زیانی هەیە بۆ کۆرپە، لەکاتی بەرزبوونەوەی تا دەتوانیت ئەمانە ئەنجام بدەیت:
1- بەکارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ (acetaminophen ).
2- ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆیتەوە بۆ ئەوەی بەدووربیت لە وشکبوونەوە.
3- پشوودان و دوورکەوتنەوە لە ئەرکی قوورس و هیلاکبوون.
=KTML_Bold=ئەو کێشانەی کە لەوانەیە بەهۆیەوە ڕووبەڕوی خانمانی دووگیان ببێتەوە بریتین لە:=KTML_End=
1- هەوکردنی سییەکان و ئەگەری زیاتر بۆ داخڵبوون لە نەخۆشخانە.
2- لەدایکبوونی پێشوەختە یان لەبارچوون.
3- ئەگەر لەسەرەتای دووگیانیدا بێت ناتەواوی لەدرووستبوونی کۆئەندامەکانی کۆرپە.
4- دواکەوتنی گەشەی کۆرپە.
=KTML_Bold=هەرکات ئەم نیشانانەت هەبوو باشتر وایە بەزووترین کات سەردانی پزیشکەکەت بکەیت:=KTML_End=
- کەمبوونەوەی جوڵەی کۆرپەکەت.
- تای زۆر بەرز.
- هەناسەتەنگی و ئازاری سنگ.
- ئەگەر نیشانەکانت بەرەوە باشتربوون ڕۆشتبن، بەڵام دووبارە زیاد بکەنەوە لەگەڵ کۆکەیەکی خراپتر و تای زۆر. [1]