ناونیشانی بابەت: ئایا پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
شێرپەنجەی مەمک تووشی پیاوانیش دەبێت بەهەمان شێوەی ئافرەتان، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بۆیە کەمتریش باس ئەکرێت.
=KTML_Bold=نیشانەکانی بریتین لە:=KTML_End=
1- لووی زیادە لەناو سنگ کە لەکاتی دەست لێدان هەستی پێ ئەکرێت لەوانەیە ئازاری هەبێت یان بێ ئازار بێت.
2- دەردراوی مەمک کە لەوانەیە خوێنیشی لەگەڵ بێت.
3- هەڵاوسانی گرێ لیمفییەکانی ژێرباڵ.
4- سووربوونەوە و گۆڕانکاری لە شێوەی مەمک.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
-هەڵکشانی تەمەن.
-بوونی کەسێکی ناو خێزانەکە کە تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بووبێت.
-بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین.
-قەڵەوی و کێشی زیادە.
چارەسەری بەهەمان شێوەی چارەسەری شێرپەنجەی مەمکە لە ئافرەتان، لەوانەیە بە نەشتەرگەری یان چارەسەری کیمیایی یان تیشک بێت بەپێی قۆناغی شێرپەنجەکە. [1]