شەو دەنوێ بە جلی گایە، بەڕۆژ دەڵیی قۆچ پاشایە.
جلی گا: مەبەست لە پێستی ئاژەڵە کە لە کۆندا وەک ڕاخەر بەکاردهاتووە بۆ خەوتن یان خۆداپۆشین و لەبەرکردن، واتە: هەندێک کەس لە دەرەوەی ماڵ زۆر ڕێکپۆش و جوانن، بەڵام لە ماڵەوە ئاسایین. بە کەسێک دەوترێت کە لە ماڵەوە بە جلوبەرگی ئاساییەوە بیگوزەرێنێت بەڵام لە دەرەوە زۆر پۆشتە و جوان بێت.[1]