شەو ئەڕوا و ڕۆژ ئەروا، قەزا و بەڵا ناڕوا.
قەزا: بەڵا و بەسەرهاتی ناخۆش (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مرۆڤ بیەوێت و نەیەوێت ڕۆژگار دێت و دەچێت، لەگەڵ ئەوەدا سرووشت وەک خۆی وایە، بەڵام کێشە و بەڵای ناو کۆمەڵگە کە مرۆڤ سەرچاوەی درووستبوونەکەیەتی تەواونابێت، واتە: قەزا و بەڵا بەسەر هەموو کەسێکدا دێت.[1]