بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ئێران بە پاساو و بیانووی 'درۆ و بێ بنەما' خەڵکی هەرێمی کوردستانی شەهید کردووە. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نەبووە لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ
21-01-202421-01-2024 سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجی ئەو هێرشانەی بەردەوام لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە یان مووشەکی بالیستییەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و
فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیفڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، پەکخستنی فڕۆکەخانەکە و ڕاگرتنی پڕۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنی هەرێمی کوردستانە.
سەربەست لەزگینسەربەست لەزگین ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵمان داوە باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبێت. هەرگیز نەبووینەتە بەشێک لەو ناکۆکی و ململانێیانەی بەردەوام لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوون و ئێستاش هەن. هەموو کاتێک فاکتەرێکی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بووینە.
بە وتەی سەربەست لەزگین، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەیی نەرێنی لەسەر زۆرێک لە وڵاتان و لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان هەبووە. بەتایبەت لەم دواییانەدا هەندێک وڵاتی دراوسێ بە ئاشکرا بە بیانووی بێ بنەما هێرش و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی ڕابردوودا ئێراق و ئێران ڕێککەوتنێکی ئەمنییان واژووکرد. هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕێککەوتنەکەدا هەبوو. ئێمە لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکەوە توانیمان مەترسی و نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان بڕەوێنینەوە و بارودۆخێکی نوێ هاتە کایەوە، بەڵام ئێران بە هەندێک بیانووی بێ بنەما و درۆ، خەڵکی سڤیلی ئێمە شەهید دەکات و وڵاتەکەمان مووشەک باران دەکات.
[1]