شێر لە بێشان خەڵاس نابێ.
شێر لە ئەفسانەی کوردەواردا پاشای دارستانە و بەهێزتری ئاژەڵە کە کەس ناتوانێت بچێت بەگژیدا، بێشە: مەبەست لە لانەی شێرە. خەلاس: تەواو. مەبەست لەوەیە کە لەناو بنەماڵە و هۆزدا، بەدرێژایی بوونیان، کەسی ئازا و بوێر نابڕێتەوە، بەردەوام مرۆڤی ئازا بەرهەم دێنێت.[1]